تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پادار
پێدار، بەپێ، خاوەندپێ، خاوەندپا. پایەدار، پاوەجێ. گیان لەبەرێکە بە پێیان بتوانێ بڕوا. (ئەردە) قەدی داران و کۆڵەکەی ئەستوور. کۆڵەکە. پایەدار
پادارانە(ئەردە)
پوولێکە بۆ مانەوە لە خاوەند ماڵ و سامان وەردەگیرێت
پاداش
پاداشت بەدی
پاداشت خاشی
پادان
بڕکردن، بڕدان، بۆ بوواری چۆم و زێیان بەکار دەبرێ پێ بگاتە زەوی وەکوو دەڵێن لێرەدا پادەدا یا پانادا واتە بڕدان و بڕنەدانە، پیادان. پێ لێدان، کەمدان، دزین
پادانەگەز
پاداو(ئەردە)
جوورە داوێکە لە تامووسک مووی یاڵ و کلکی چارەوێ دروستدەکرێت لە دەشت و چۆڵ و چیایاندا دەنرێتەوە، تەڵە، تەپکە
پاگوشادانە
بەرتیلێکە بەبۆنەی هاتنی میوانەوە پێشکەش دەکرێ
پیادان
پێدادان، چتێک بە چتێکیدا ماڵین. لێفە یا سەرپۆشێک بە کەسێک یا بە چتێکی دادان. دزین، بردن
پێدادان
پێچ پیادان
پێچ دان، خولخوواردن، مەبەس لە دەربازبوون و خۆ وونکردنە؛ لێرە بوو هێندەی پێنە چوو پێچێکی خواردو دەرچوو، سووڕخوواردن
چادان
چاپێدان، چایدان، قۆری، چاپەز، چایپەز
چرادان
پێچرا، قوتیلەی چرا، شووێنێکی تایبەتییە، کە چرای تێدا دانرێ
چڕوو چاو بە یەکادان
خۆ گرژو مۆن کرن، چڕو چاو تێکنان
چۆکدادان
ڕادار
با‍ج ئەستێن ، باجگر، ئەو کەسەیە باجی بستێنی. (ئەردە): کەسێکە ئاگای لە ڕێ و بانان بێ ، ڕاگیر. (ئەردە): تەریدە ، جەردە، چەتە