تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادامی شین
گولهە
بادامی کێوی
بادامەکێویلە، باویەتاڵە، چووالەتاڵە، چەقالە، چووالەشینکە، بایەف، کاڵەشین، شەواڵشینک. بە بادامی تەڕو ووشکی کێوی و بەداره کەشی دەڵێن بادامی کێوی
بادان
ڤاداری، (هەورا) وادای، (لوڕفەدەر) وادان، چەقاندن، (باک) زڤڕاندن، پێچدان، هلچناندن، تاودان، زۆر بادانی بەن و دەزوو و ئیتر، کرژکردن. بابدە: پێچدا. بە باکردنی گەنم و چتی تر
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
باداوە
باداک(ڕۆژ)
بەرز بوونەوەو هەڵچوونی دار، (زا) گیایەکە بە دارو درەختاندا هەڵدەچێ
بادایی(باک)
بادراو، باخوواردوو
بەئاوادان
بەئاو دادان، واتا بە خۆڕایی چتێک یا سامان لە دەستدان یا ماوەی تەمەن و ڕەنجی ساڵەها بەفیڕۆدان
بەبادادان
چتێک بەدەم باوەدادان، بە خۆڕایی چتێک لە دەستدان
بەرڕادان(باک)
گەمەکردن، لەگەمەدا دانان
بەزەوی یادان
بەسەرادان
بەسەردادان، لە ناکاو چوونە سەر یەکێک
بەسەردادان
بەقادار
بایەخدار._ی: بایەخداری
بەلاداکەفتن
بەلاداکەوتن
بەهادار
نرخدار، کۆڤیک، پڕبەها._ی: نرخداری، پڕبەهایی
بەهەواداڕۆیین
بەهەوادا چوونی فڕۆکە باڵندەو یا تەپ و تۆزو پووش و پەڵاش