تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەراخ
(باک.):بەشێکە لە چەند بەشان ٬ دەوڵەمەندێک کارێکی خۆی دەدا بە یەکێکی لەچەند بشان بەشێکی دەداتێ. برنج چنین
کەرساخ
(باک.):سەکۆیەکە لە خیزی ڕێک کەوتبێ لە قەراخ چۆماندا
کەلاخ
(باک.):کەلاکی تۆپیوی ووڵاخ و ئاژاڵانە.(زا.): گیانداری لاواز
کەماخ
(باک.):سمت٬ گۆشتە ئەستوورەکەی دەوری قوونێیە٬ (باد.):کامۆخ
کەمباخ
(هەکا.٬شکا.):وێران٬ کاوول٬ کەلاوە. (زا.):زۆردار٬ ستەمکار.
کەچەشاخ
بزنێکە شاخێکە شکابێ
کەڵەشاخ
ڕۆنی سەپانان٬ چەوری دان٬ ڕۆندان. شاخی کەڵەڕۆنی تێدەکەن بۆ چەورەسان٬ ئەسرۆچلک٬ ئەسرۆلک٬ پاکێش. –گرتن: خووێنبەردان٬ بە کەڵەشاخ یا بە پیاڵە خووێنگرتن یا با لە لەش دەرکردن
گوستاخ (هەورا.٬ کۆ.)
ئازا٬ تەڕدەست . ــــ ی : ئازایی ٬ تەڕدەستی .
گوڵەباخ
دارێک بەژنێک بڵندتر دەبێ ٬ لک و پۆپی زۆرە ٬ گۆڵەکەی زەرد و سورێکە سپی دەڕوانێ ٬ گوڵاوی هەرەباش و بۆندارلەو دروستدەکرێ ٬ نێوی ئافرەتانە.
گیپاری (زاخ)
یاساخ
قەدەغە٬ یەساخ٬ قۆرخ.ـــ کردن: قەدەغەکردن.
یەساخ (باک.)