تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆشتاخ
کۆک، پۆشتە، باڵابەرز._ی: کۆکی، پۆشتەیی
بۆیاخ
چەورییەکە، زەرد، سوور، قاوەیی و ڕەش و چەند ڕەنگێکی تری هەیە قۆندرەی پێ بۆیاخ و چەور دەکەن
بێداخ
بەردەشاخ(کۆ)
بەردەچەخماخ
بەردێکی سەخت و سپییە وە سەدەفی دەچی، کە چەخماخی لێ بدرێ پڕیشکی ئاووری لێ هەڵدەبێ
بەرزاخ(ئەردە)
داوێنی کێو، بەرقەدی کێوی
بەرزەووڵاخ
مەبەس لە ئەسپ و ماین و ئیترە
بەرماخ
قاقەزێکی لوولەکراوی باریک و درێژە تووتنی تێدەکرێ و دەکرێ بە جگەرە، بەرماغ، قەمیش، قامیشی جغارە._ی قونچکدار: قەمیشی قنچکدار
بەزاخ(ڕۆژ)
بەنکەی شاخ
گرێ، گرێی شاخی زیندەواران
بەنگەی شاخ
گرێی شاخ
بەنگەی شاخ
گرێی شاخی ئاژاڵان و ئیتر
بەیاخ
بەیداخ، ئاڵا._دار: ئاڵاهەڵگر، بەیداخدار. ئافرەتی بێ شەرم و شیڕەت
بەیداخ
ئاڵا، (باک) بەندێر، (هەورا) ئاڵایی، درەووش، بەیاخ، بێداخ._دار: ئاڵادار، ئاڵاهەڵگر، بەیاخدار، درەوشدار._ی: ئاڵاداری
تاخ(باک)
گەڕەک، تار. تاخە، دستەو باقەیێک لە گەڵای تووتن و ئیتر
تایاخ(ڕۆژ)
توخماخ
سەرپانکردن
تۆراخ
(باک) تۆراق. (موک) ماستێکە بۆ چەند ڕۆژێکی لەناو توورەکەیێکی دەکرێت و شیووتیشی تێکەڵاو دەکرێ، هۆی ناوبرانی بە تۆراخ ئەوەیە: چوونکوو شیوتی تێدەکرێ و لە ڕەواندزیش بە شیوتی دەڵێن دۆراخ، کە ئاوەکەی ڕۆیشت تامێکی ز ۆر خۆشی هەیە جارجار دۆشی تێدەکەن تا ئاوەکەی بچۆڕێتەوە. (ئەردە) هیزە، مەشکە، تەجەرە