تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاخدار
بەشاخ٬ قۆچدار٬ خاوەند شاخ٬ گەودا٬ تەرەس٬ جوورە بەرێکی دار مازووە لە پانکە دەکا بەڵام ئەم درێژکۆڵەیەکی قژقژە. گیاندارێکە شاخی ببێ._ی: گەوادی٬ تەرەسی.
شاخس
دەستبڵاو٬ دڵفراوان٬ بەخشندە.
شاخستان
شاخسپی
جوورە ترێیەکی سپیە وە مام برایمەی دەچێ بەڵام ئەمە سەری گلووەکانی باریکە.
شاخسی
دەسوازی٬ بەخشندەیی.
شاخوڕ(باک.)
چیای نزم و پڕدار و بەرد و زوغورد. ڕەنگەشاخی وورد و گچکە بێ.
شاخکردن(کە.)
هەستانە سەرپاشووانی ووڵاخ بەرزەیە.
شاخکەر
چالاخ٬ تێتەسەردەس.
شاخی
کێوی ٬ گیان لەبەر یا ڕووەکێکە هەر لە چیایاندا بێ وەکوو پلنگ و وورچ و ڕێواس وئیتر٬ شاخی بۆڕی لێدانێ.
شاخینی(باک.)
جحێڵی٬و لاوی.
شاخە
دەنگێکە وەک دەنگی ڕووخانی خانووی بەرز و هەرەس هێنانی گاشەی زۆر گەورەی سەرشاخ.
شاخە
لقی دارودرەخت و چڵی گیا٬ بێچوو٬ وەچ٬ بەچ٬ منداڵ. (ﺌەردە.) قرمە٬ قرپە.
شاخە خەفیاگ (ﺌەردە.)
کەوش٬ لکی دارێکییە لەژێر خۆڵ بنرێ و لە دووسەری بهێنرێتە دەرەوە.
شاخەشاخ
چریکەچریک٬ شیتەشیت٬ شریخەشریخ.
شاخەن (کۆ.)
خەتێکی گەورە و زۆر خۆشە ٬ جۆگەیەکیشە هێندە گەورەبێ ٬ کە چەندین جۆگەلان ئاوبدات٬ بەند.
شاخەوان
چیاڤان.(ھ.٬ خۆ.) شاخەوورز٬ کەسێکە باش بە چیایاندا بچێتە خووارێ و سەرکەوێ._ ی: چیاڤانی.
شاخەوشاخ
ئەم لکەولک. لە_ەفرین.
شاخەوورز.
(ھ.٬ خۆ.)شاخەوان.
شاخەکردن (بابا.)
هەستانە سەر پاشووانی یەکسمانە.
شاخەی باردار
لکی بەردار٬ شاخەیی پەیوەند.