تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخافتن(باک)
کوتن، ووتووێژکردن، دووان، دوواندن، پەیڤین، قسەکردن. باخڤە: بدووێ، قسەبکە. نەئاخفە: مەدووێ، قسەمەکە. باخێڤە: بیدووێنە، قسەی لەگەڵ بکە. نەئاخێڤە: مەیدووێنە، قسەی لەگەڵ مەکە. پێ باخڤە: وەدووانی بخە، قسەی پێ بکە. پێ نەئاخڤە: وەدووانی مەخە، قسەی پێ مەکە. گەل ئاخافتن: دوواندن. دان_: وەدووانخستن
ئاخاوتن
بڕوانە: ئاخافتن، ئاخەفتن، ئاخفتن. (جا)ئاژۆتن. (بابا) خاوشکاندنی ووڵاخ
ئاخایانە
ئاخایۆک
(باک) سەقری چکۆڵە، بازی گچکە. بە یەکێکیش دەڵێن، کە حەز لە گەورەیی بکات بەبێ ئەوەی کە لێی بوەشێتەوە
ئاخایەتی
ئاخبان(باک)
ئاختە
یەختە، بارگینی ژێربارو کشت و کاڵانە
ئاخرکە(باک)
جوورە مێشوولەیێکی زۆر ووردی بەئاڵۆشە
ئاخسبات
پازدە ڕۆژەکانی بەرایی مانگی ڕەشەمەیە
ئاخش(باک)
ئاخفتن(باک)
بڕوانە: ئاخەفتن. کرانەوەی برین و کولانەوەی
ئاخلێڤ(باک)
ئاخلێفە، هەوەڵ مانگی بەهارێیە، ئاخەلێوە، نەورۆز، خاکەلێوە
ئاخلێڤینک(باد)
ئاخن
(باد) ئاخ و ئاه و هەناسه هەڵکێشان
ئاخنراو
ئاخنین
هەڵاخنین، تێئاخنین، تێپەستاوتن، پەستاوتنی چتێک لەناو چتێکی دیدا