تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕموون(بابا)
لەخۆڕادیتن. لەخۆڕابینین
پەیدابوون
پەیدابیەی(هەورا)
پەیژە(بابا)
چابوکی
توندو تۆڵی، ئازایی
چابک
(ئەردە) چابووک
چابۆر
چوواربۆر: (وو )
چارانچەقیلە(بابا)
گوڵاڵەسوورە، چارە چەقیلە، گوڵەمەشقانە، گوڵێکی بەهاری جووانە
چاوبازە(بابا)
جوورە گیایەکە دڕکاوییە سەربازەڵەی بەهارییەو دەخورێ گوڵێکی سپی دەردەکات، (هەو) کەڵبەشە
چاوشارەکێ(بابا)
خۆشاردنەوە، گەمەیەکی منداڵانە یەکێک چاوی دەقووچێنێ و ئەوانی تر خۆیان دەشارنەوە، گەمەیەکە، چاوشلکانێ
چتیر(بابا.، جا.، هەورا)
چووێشتیر، بزنێکە یا بەرانێکە، کە تەمەنی دوو ساڵانە بێ، بێچووی بزنە لە تەمەنی یەکەوە تا دووساڵان
چرابزر
جاران جوورە چرایەک بووە، کە بە ڕۆنی زەیتی داییساوە یانیش بە ڕۆنگەرچەکی
چرابوون
فێرە لەوەڕبوونی ساوایان
چرووز(بابا)
چرپەچرپ(کۆ.، بابا)
(بادهەو) خشەخش، چپەچپ، سرتەسرت، هەستوخوست، (هەورا) چڤەچڤ، خشپەخشپ، چرپەی یەک لە دووای یەکتری
چرکە(بابا)
خەست و پەیت بوونەوەی دۆشاوو ئیتر. جمس، جووڵە: _ی نەکەی: نەجوڵێی، (هەورا) چرتە، دەنگی کەژمێری. قرچە، دەنگی شکان و درزبردنی دارانە،_ی بن میچ: قرچەی بن میچ لەبەر گەرمایە. دەنگی جووڵانی زارە لە کاتی ئاخەفتندا. قرمە، دەنگی تەقین و تەقاندنی چەکانە
چسکان(بابا)
بە ئاووری چزە لە دەست یا لاقی هاتن
چسکە(بابا.، شا)