تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شابایدە (سەق.)
شابست
بلۆسکێکی ئاسنە لەسەرەوە تا خووارێ٬ بلۆسکی ئاش.
شابوو (ﺌەردە.)
چەکچەکیلە٬ کوندەبوو٬ کوندەبەبوو٬ (ﺌەردە.) بووەکەڕە.
شابوون
شادبوون._ی(باک.): شادی٬ کەیفخۆشی.
شابک(باک.)
قەفی پرچ و کاکۆڵییە٬ کەبکەوێتە سەر نێوچاوان. (زا.) چۆغەی ڕانکییە.
شابڵغان(باک.)
گیایەکە.
شابی(باک.)
شادی٬ کەیفخۆشی.
شابەندەر
سەرۆکی بازرگانان٬ شابەنەر. نووێنەری دەوڵەتێکییە لە ناو دەوڵەتێکی تردا تا کاروباری دەوڵەتی خۆی و هاووڵاتییەکانی هەڵسووڕنی. ئافرەتی بێ شەرم.
شابەندەرخانە
شابەنەرخانە٬ سەرایەکە شابەندرە تێیدا دادەنیشێ.
شابەنەر
شابەڕوو
بەڕووی هەرە گەورە٬ کەستانە.
شاتاووڵ (بابا.)
بەسەر قیژاندن و شاڵاو بردنەسەر کەسێکی.
شاخەکردن (بابا.)
هەستانە سەر پاشووانی یەکسمانە.
شارەزابوون
بەڵەد و مەحلان بوون٬ ئاگاداربوون.
شمشیری (بابا.)
جووره ترێیەکه.
شۆڕابه
بە کلکه هەورێکی دەڵێن، کە شۆڕبووبێتەوە سەر زەوی و پێیدا ببارێ.
شیشەی کەبابی
شیشەیێکه کەبابی پێ دەبرژێنن.
شین و گابۆڕ
شین و شەپۆڕ، دادوهاوار و ڕۆڕۆ لەکاتی شیوەنێدا.
شەبەندەبەڕۆژ (بابا.)
کۆلکەزێرینە. جوورە خامەکێکی زۆر جووانە بە گەلێ ڕەنگ دەنووێنێ.
شەبەنگەڕۆژ (بابا.)