تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرشابەندە
باڵیۆز،نووێنەری دەوڵەتێکی لەشابەندەر گەورەترلەپایتەختی دوڵەتێکی تردا
سەرلەڕێدابوون
مەبەس لە ئامادەیییەلە لەهەموو بارێکدا بۆ ئەنجامدانی هەموو کاروبارێکی.
سەرمابردن
کارتێکردنی سەرما لە چتێک.
سەرمابردوو
سەرمابردەڵە، چتێکە سەرما کاری تێکردبێ و ژاکاندبێتی، سڕ، بێ هەست، سەرما کارلێکردوو. میوە یێکە سەرما لەکەڵکی خستبێ.
سەرمابردگ(ئەردە)
سەرمابردە
سەرمابردوو- ڵە: کەسێکە سەرمازوو کاری لێبکات.
سەرمابوون
هەست بە سەرمایەکردن، کارکردنی سەرما لە مەردوم.
سەرومڕ(بابا)
تێرو تەسەل،تەواو،بێکەم وکووڕی،ڕەبەق.
سەرگوڕشتە(بابا)
بەسەرهات،بەسەربردە، سەراوورد.
سەرێش(بابا)
ناوی هەموو کەوەستەکانی جووتییە، کەرەستەی جووتی (نیر وئاموور)
سەلابە(ئەردە)
دەنگی هاوونگی، کەلەبلوور یاداری ڕەق ویابەبەردی دوروستی دەکن.
سەودابوونەوە
بڕشتی نووسین و خووێندن پەیداکردن.
سەیز (هەو.، بابا.، کە.، ڕەوا.)
شابادیە (ﺌەردە.)
بادی گەورە٬ ئامانی گەورە.
شاباز
چاکترین باز٬ بازی تەواری گەورە٬ بازی میری و خونکارانە. ناوی پیاوانە._ ی: حاکمەکانی٬ خانخانی.
شاباش
بەخشیشێکە تەنها لەکاتی داوەتێدا دەدرێ بە چاوەش و شایەران. چەپڵە ڕێزان٬ ئافەرین٬ بژی٬ هەربژی.
شاباشکردن
دراو و نوقڵێکە٬ کەهەڵدرێ بەسەریەکێکیدا لەبەر خۆشەویستی یا بەسەر بووکێدا لەکاتێکیدا٬ کەدەگاتە بەردەرگای زاوا.
شابانە (ﺌەردە.)
شاوانە٬ یەکێکە لە دەرمانەکانی گیایی بۆئەو چتانە بەکاردێت٬ کە مەرزنجۆش لە پزیشکیدا بەکاردەبرێت.
شاباڵ
باڵی لاڵندەی گەورە بەتایبەتی ئەو شووێنەی کە پەڕی گەورە و شاپەڕەکانی پێوەیە٬ گۆیا سێ پەڕی درێژە لەهەر باڵێکیدا. باڵ (گەز.) ێکی گەورەی مرۆیە.