تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیش
کار، فەرمان. کردار، کردەوە. بێ_: بێکار، دەستبەتاڵ. بۆ بێزو بۆیە: قخ، تف
ئیش لێهاتن
کاروبار لە دەستهاتن
ئیش لێهاتوو
کەسێکە کاروبارەکانی زۆر رێکوپێک بن
ئیشاڵەکە
سووێندت بەتاڵ بێ، یەکێک کە سووێندێ بخوات و کەسێکی تریش بیەوێ، کە سووێندەکەی بەتاڵ بێ دەڵێ: ئیشاڵەکە
ئیشبەدەست
کاربەدەست، کەسێکە کاروبارێکی لە ژێر دەستیدا بێ
ئیشتیا
مزێج، ئارەزووی خوواردن و خواردنەوەمەنی کردن، مگێز، به_: بەئارەزوو. بێ_: بێ ئارەزوو. (هەورا)_وەردە: ئیشتیادەر
ئیشتیهاکەردەیۆڕ(هەورا)
ئیشن(فە)
ئاخۆتن
ئیشک
(باک)ووشک، ترسی، نسی. (زا) دارێکی باریکە هەربارێکی شل بووبێتەوە دارە باریکەکەی لە گوریسەکەی دەهاڵێنن تا بارەکە توند ببێتەوە. (بابا) بەڕوو لە دارێکی گوریسی شلبووەوەی بارانی پێ توند دەکرێتەوە
ئیشکانی
ئیشکاووز
ئیشکاووس، دەغڵێکە پێش پەڵە کەوتن چاندرابێ
ئیشکاووس
ئیسکاووز
ئیشکردن
ئیشکێڵ
زمانە پەنجەرە. مرازێکی بچووکە بە بزمارێکی لە چووارچێوەی دەدرێ، کە پەنجەرە بکرێتەوە یا داخرێ به هۆی وییەوە سەردەگرێت
ئیشکەبەند
ووشکەبەند، سەرمای ووشک._ی: سەرمایەکی ووشکی وایە داروبەردی پێکەوە دەبەستێتەوە لە بارێکی وادا، کە باران و بەفر نەبارێ
ئیشکەر
ئیشکەڕن
ئیشگوزار
کەسێکە کاروبار باش هەڵسووڕێنێ
ئیشی(فە)
ئیشەڤ(باک)
لەم ئیشە
(هەورا.): زگ ئێشە
تەڕوئیشکانێ(هەو)
گەمەیێکی کوڕو کچانە