تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵەکۆک
هەڵەکۆک، (با) ئاڵیکۆک،(کۆ) پیشۆک، (بڵ) ئاڵیقۆق،(هەورا) هاڵەکۆک،(هەو) پرچۆکە، قسزبەلە، گیایەکە وەکوو ئەسپنگی وایە و بۆ ڕەوانی زۆر پڕسوودە
ئاڵەکۆکەڕیخنە
شەڵوار بەکۆڵ، ڕخە، شەلەمە، گیایەکی بەهارییەو بۆ ڕەوانی زۆر باشە
ئای
وای، ووشەیێکە بۆ گەپ لێدان و سەرسووڕمانێیە
ئای
لەکاتی پێگەیشتنی و یا دیتنی و یا بیستنی کارەساتێکەو یا لە سەردەمی واق و ووڕمانێدا بەکار دەبرێ، ئاخ، ئاووف، ئۆف، ئاە، ئۆە، ئەدی، ئەی، ئۆی، ئاییش، ئۆ، وای، های، ئۆخ
ئای ئای(ئایئای)
جوورە گۆرانیێکی کۆنی کوردییە. چۆن چۆن، لەکاتی سەرزەنش و بەسەر ڕۆیشتنیدا بەکار دەبرێ
ئای یای(موک)
جوورە گۆرانیێکی کۆنی کوردییە
ئایا
(خۆ)دامەکە. ئایاکوو، داخووم، مرازی پرسیارە: (باک)چما، ئارا، ئەرێ، ئاخۆ، داخۆ، چمان، ئەیە، ما،(باد)گەلۆ تۆ بڵێی، دەڵێی.
ئایاکوو
بڕوانە: ئایا
ئایای
جوورە گۆرانیێکی کوردییە، ئایئای
ئایرگا
بڕوانە: ئایەرگا
ئایرە(هەورا)
ئاورە، ئاگرۆکەی ڕووی منداڵان
ئایرەقوڵە(هەورا)
ئاورۆچکەی منداڵان
ئایش
ئای، ئاخ، ئاە، ئۆە، ئۆخ، لەکاتی ئێش و ئۆف پێگەیشتنێدا بەکاری دەبەن
ئایشۆکی(کۆ.، موک)
جوورە هەڵپەڕینێکە، چەشنە گۆرانیێکیشە
ئایشەوان(هەورا.، زەن.، دەر)
ئاین و ئۆیین
ئایندەو ڕەوندە
هاتووچۆکاران
ئاینەمەل(هەورا)
ئاهر مەلۆچ
ئایهۆ
هایهۆ، هەیهۆ، ئەیهۆ، لەکاتی باوەڕنەکردن یا تووڕەییدا بەکار دەبرێ