تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاکرێ
ناوی شارێکی کوردستانە لە هەرێمی کوردستاندا کەوتۆتە ناو بادینانەوە
ئاکۆ
هۆزێکی کوردە خاوەندی سێ تیرانە: 1)ئاکۆی بەردەرێ 50دێ دەبێ ناوچەیان سەرکەپکانە. 2)ئاکۆی پژدەرێ. 3)ئاکۆی ناو دەشتێ 27 دێیە ناوچەیان ئیندزەیە
ئاکۆکێویلە(بڵ)
ئاکۆیان
ئەو ئاکۆیانەیە، کە لە نزیکی ڕەواندزێ دادەنیشتن.(بڵ) ئاکۆ کێویلە
ئاگا
نێوی نێرینانە. ووشیار، ووریا، چاودێر، ها، های، ئاگادار، زیرەڤان، برێڤ؛ من های ژێ بووم: من ئاگام لێ بوو. ئاگات لە نیشتمانت بێ: ووریای نیشتمانت بە. به_ : ئاگادار، پارێزەر، پارێزگار. _لێ بوون: چاوەدێربوون._ کردن: ووریاکردنەوە، پێ ناندن، پێ ڕاگەیاندن، دەنگدان. زانا، دانا، لێ زان، حاڵی، هۆشیار، هۆشمەند، هۆشدار. بەئاگا، بێدار، نەنووستوو. وەئاگای بێنە: بێداری کەوە، وەخەبەری بێنە. باس، خوواس، دەنگ و باس، هەواڵ. ها_ بە: ئەک، ئەک ئەک، ها، هاها، ئاگات لێ بێ. ئاگە، ئاهگە، ئاخگە، کاتی تەنگانه و سەخڵەتی
ئاگادار
بەئاگا، ووشیار، زیرەڤان، پارێزەر، پارێزگار، برێڤ، پارێزدار، حاڵی. بێدار._ بوون: بێداربوون، ئاگاداری دەستخستن، برێڤان._ کردن: وەئاگا هێنان، بێدارکردن._ کردنەوە: لە خەو هەڵستاندن، ووشیار کردنەوە
ئاگاداری
ئاگال(باک)
حەگال، جامەدانی و پەتێکی بادراوی ڕەشە ئارەوان لەسەری دەنێن
ئاگاهی(باک)
ئاگایی
ئاگاداری، سەلیقە، سەرڕشتەیی
ئاگر
ئاوور، ئئاڤر، ئاهێر؛ تەندوورو کوورە بە ئاگر گەرم دەکرێ._ دان: چەک تەقاندن، ئاووردان._ کردنەوە: بناغەی گێچەڵ و ئاژاوە نانەوە._ لە گیان بەربوون: ئاڵۆزو توندبوون، تووڕە. ئاگر لە زاری دەبارێ: بە تووڕەیی و جنێوەوە دەدوێ. ئاگری گرتووە: ڕقی هەستاوە، تووڕە بووە
ئاگرباراندن
ئاوورباراندن، گوللەبارانکردن
ئاگربارانە
ئاووربارانە، مەبەس لە پشێوی و ئاژاوەی ڕۆژگارە
ئاگرباز(باک)
ئاگربڕ
بەرهەڵست کردنی ئاگر بۆ ئەوەی، کە نەتەنێتەوە. بە چەشنێکی وا ئاخۆتن، کە چتی خراپ لە خۆ دوورخستنەوە
ئاگربەربوونەوە
پەیدابوونی ئاگر لە شووێنێکیدا
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بە شووێنێکەوە تا بیسووتێنی
ئاگرتێ بەربوون
سووتان، ئاوورگرتن. ڕق هەستان، بە پشم و کین بوون