تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوبەر
دەسته مێش هەنگووینێکە کێوییە کە دووای ئاوخوواردنەوە ڕاست بۆ هێلانەی خۆیان دەفڕن، ڕاوکەران وەشووێنیان دەکەوون بەو چەشنەی هێلانەکەیان دەدۆزنەوە، گۆیا هەنگەکان ئاوێ بۆ هێلانەکەیان دەبەن و لانادەنە جێگای دی. کەسێکیشە کە ئاو بە گۆزه و دەفر لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر ببات
ئاوبەن
ئاوبەند
کەسێکە ئاوبەند بێ و دەردێکە لنێو زگدا کۆدەبێتەوە دەیکوژێ. بۆ ئەم دەردە ئاوی جۆ زۆر باشە، چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوبەندی
نەخۆشی و دەردێکە لەنێو لەش و زگدا کۆدەبێتەوە، ئاوی جۆو چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوتاڵ و سووڵ
ئاوی تاڵ و سووێر کە بڵێن: ئاوی تاڵ و سووێری خوواردۆتەوە، واتا ئازارو ڕەنجی کێشاوە
ئاوتەڵا
ئاوجز
ئاوجۆ
ئاوی جۆ، بیرە، میزرە
ئاوخوری
گۆزە، شەربە، ئاوخۆرگە، مەبەستی لە چۆم و کانی و جۆگەو ئیترە
ئاوخوواردن
ئاڤ خارن، ئاونۆشکردن
ئاوخوواردنەوە
ئاوخۆر
ئافخووەر
ئاوخۆری
دەفرێکە کە ئاوی پێ بخورێتەوە، شەربەو گۆزەڵەی ئاو، کاسە، جاموولە
ئاوخۆرە
بادی ئاو تێداخوواردنەوە، ئاوەخۆرە، ترگال، پیان. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخی. نێوەڕاستی قووڵە، ئی واش هەیە کونە
ئاوخۆرەوە
پەرداخ،(موک) ناوەرووکە نەرمەکەی دارانە. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخەوە نێوەڕاستی قووڵەو ئی واش هەیە کونە
ئاوخۆش
ئاوداخستن
ئاوبەستن، ئاو بەرەڵاکردن
ئاودار
شووێنێکە کانی و ئاوی زۆر بێ، درەخت و سەوزایی و میوەی تەڕو نازاو. بەئاو، ئاڤدار، بەتام و خۆش، پاراو، تەڕو پاراوو تروسکەدار، پڕئاو. تیغی جەوهەردار، گەوهەردار، پیرۆزە، مرواری. کەسێکە ئاوی هەبێ یا کێشکچی ئاو. چایچی