تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهەنگ گێڕ
کەسێکە ئاهەنگێ بە گۆرانی و سازو ئاوازو خۆشی ڕابووێری
ئاهەنگدار
شادیهێنەر._ی: شادمانی
ئاهەنگی مۆسیقا
ئاهەک(هەورا)
ئاو
(باک) ئاڤ،(هەورا) ئاویی، یاو. ئاوبڕان: چکان، چک بوون، چکیان.،_ خووار: هێنانەخووار._ دان: ئاڤدان._ دار: بەئاو، تەڕ، پاراو._ ڤە: هێنانەوە. لە ناوی(ئاوێستا) کورتکراوەتەوە بۆ لزگەی سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە._ ی ڕاوەستاو: کاماڤ، ئاڤاکەر._ و هەوا: ئاڤ و هەوا، ئاوی ڕوو: ئابڕوو، ناوی جووانی و مەردایەتی، ئاوی سارد: چەیبگ، چیاو، چیو، ڕچیاو، ئاوی تەزیو، ئاوی سووێر: شۆراو، ئاوی گەرم، ئاوی شیلەو گەرم: ئاوی شیرەتێن، بەئاو: ئاودار، بوونە ئاو: شەرمەزاربوون. تۆوی گیانداری نێرینەو مێینە، مەنی._ ی ترێ و هەنارو ئیتر: شیرە، شیلە. بەڵێ، ئا، ئارێ، ئەرێ
ئاو ئامایەنە دلی چەما(هەورا)
ئاو داهاتنی چاو
ئاو لە دنگاکوتاندن
بڕوانە: ئاو لە دنگاکوتان
ئاو لەدنگاکوتان
مەبەس لە کاروباری بێ سوودەو گوفتاری پووچ
ئاو لەدڵڕۆیین
مەبەس لە برسێتییەکی زۆرە
ئاوئاوانێ
جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە کوڕو کچ پێکەوە شەڕەئاوێ دەکەن
ئاوا
ئاوان، ئاوەدان، ماڵتان ئاوا: واتە ماڵتان ئاوەدان بێ، ئەوها، بەوجوورە، وەتۆ، وەسان، ئەئاوا، وەرگە، بەو چەشنە، وەک ئەوەی، وا، وەک هۆوەی، ئەوەهە، وەها، وەنی، وەسا، هۆتۆ، ولۆ، هۆسا، چوونەو، بەو شێوەیە، بەوڕەنگە. بزر، گوم، لەبەرچاوان وون، نیشتگ؛ کابرا لەو گردەی ئاوا بوو: پێیدا تێپەڕی و لەبەرچاوان بزر بوو، مانگ و ڕۆژ لەو کەلووەی ئاوابوون: لە کەلووەی تێپەڕین و بزربوون، ئاڤابوون، پەنایانگرت._ کردن: لەبەر چاوان بزرکردن
ئاوابوون
نەدیوو بزربوونی گیان لەبەرو مانگ و ڕۆژ، ئاڤابوون
ئاوابیەورۆجیاری(هەورا)
ئاوابوونی خۆر
ئاوات
هەوا، گام، نیاز، دڵخوواز، داخوواز، ئارەزوو، هیوا، هێڤی،(زەن) ئاوەخت._ ی دڵ: چتێکە کە هیواداری بکرێ؛ دارا بە ئاواتی خۆی گەیشت
ئاوات واز(هەورا)
ئاواتخووازتن
هیواو ئومێدکردن
ئاواتی
کەسێکە، کە زۆر بە ئاواتی چتێکەوە بێ، منداڵێکە، کە ئاواتەخووازی باوک و دایکی بێ
ئاواتەخوواز
ئاواتواز، هیوادار، ئارەزوومەند
ئاوار(باک)
هەڵوا لە دۆشاوو ئاردی زۆر توندە ووشک دەکرێتەوە بۆ زستانێ هەلدەگیرێ،(ئەردە) ئاودار. تەنبەڵ، سست