تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشیێر
ئاشهێڕ، کەسێکە بە شووێنی باراشاندا بگەڕێ بۆ هاڕینیان
ئاشێڕ
بڕوانە: ئاشهێڕ
ئاشێڤ
(نە.، باک)ئاشەڤ، شێواوی، پەرێشانی._ کرن: هەڵکەندن و شێکردنەوەی بنی سەوزایی و کشتوکاڵ بۆ بەهێز بوونیان، هەڵکەندن، بژاری باخ و باغچه و شیناوەرد یان پاچەکۆڵەکردنی
ئاشێگە
(باک)شووێنی سەختی ڕەق لە زەویدا، کە بۆ کوشتوکاڵ دەست نەدات
ئاشەبەتەندوورێ
(نە) ئاشە تەنوورێ، ئاشە بە تەندوورە، بڕوانە: ئاشەتەنوورە. گەمەیەکە
ئاشەبەتەنوورێ(نە)
ئاشە بە تەندوورە، گەمەیەکی دوو دەستەییە، دەستەیەکیان بە پێوە سەر بەیەکەوە دەنێن و یەکێکیشیان پاسیان دەکا دەستەکەی تریش لە دەرەوە بازدەدەنە سەر کۆڵیان تاتێ دەکەون
ئاشەتەندوورێ
بڕوانە: ئاشە تەندوورە
ئاشەتەندوورە
ئاشێکە نێکەی وەک تەندوور وایە بە بەردو قسڵ دروستکرێ بۆ ئەوەی، کە بە ئاوێکی کەم بگەڕێ
ئاشەف(هەورا)
ئاشەوان
ئاشەڤان، (هەورا) ئاساوان، مووشەکان، ئایشەوان، قەڕاش، لووێنە، کریچ، کەسێکە کاروباری ئاش هەڵسووڕێنی و باراشان لێ بکات
ئاشەوانی
ئاشەڤانی
ئاشەڤان
بڕوانە: ئاشەوان
ئاغا
بڕوانە: ئاخا
ئاغابانوو
بڕوانە: ئاغەبانوو
ئاغابانی
ئاغەبانوو، جامەدانی. ئاغاوبانوو، ئاغاو خانم
ئاغازادە
کوڕ یا کچی ئاغایە
ئاغاوات
بۆگەلە، ئاغایان