تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاحێل
(نەشک) سەر، قەیرە. کەسێکە تەمەنی لە نێوانی جحێڵی و پیریدا بێ، گەڕی ژیان چوواربەشە: منداڵی، جحێڵی، ئاحێلی، پیری
ئاحێلی
(نە.، شک): گەڕێکە لە چوار گەڕەکانی ژیان، کە لە نێوەڕاستی جحێڵی و پیریدایە
ئاخ
ڕووخان، ئاووخ، داخ، پەرۆش، حەیف، موخابین، کەسەر، ئاە، ئای، ئۆی، ئاخن، ئەی، ووشەیێکە لە کاتی تووشبوونی ئازارو یا خەفەت و کارەساتێکیدا بەکاردەبرێ.(باک) خاک، زەوی، گل، خاک
ئاخ هەڵکێشان
ئاخ وتف
ئاخافتن(باک)
کوتن، ووتووێژکردن، دووان، دوواندن، پەیڤین، قسەکردن. باخڤە: بدووێ، قسەبکە. نەئاخفە: مەدووێ، قسەمەکە. باخێڤە: بیدووێنە، قسەی لەگەڵ بکە. نەئاخێڤە: مەیدووێنە، قسەی لەگەڵ مەکە. پێ باخڤە: وەدووانی بخە، قسەی پێ بکە. پێ نەئاخڤە: وەدووانی مەخە، قسەی پێ مەکە. گەل ئاخافتن: دوواندن. دان_: وەدووانخستن
ئاخاوتن
بڕوانە: ئاخافتن، ئاخەفتن، ئاخفتن. (جا)ئاژۆتن. (بابا) خاوشکاندنی ووڵاخ
ئاخایانە
ئاخایۆک
(باک) سەقری چکۆڵە، بازی گچکە. بە یەکێکیش دەڵێن، کە حەز لە گەورەیی بکات بەبێ ئەوەی کە لێی بوەشێتەوە
ئاخایەتی
ئاخبان(باک)
ئاختە
یەختە، بارگینی ژێربارو کشت و کاڵانە
ئاخرکە(باک)
جوورە مێشوولەیێکی زۆر ووردی بەئاڵۆشە
ئاخسبات
پازدە ڕۆژەکانی بەرایی مانگی ڕەشەمەیە
ئاخش(باک)
ئاخفتن(باک)
بڕوانە: ئاخەفتن. کرانەوەی برین و کولانەوەی
ئاخلێڤ(باک)
ئاخلێفە، هەوەڵ مانگی بەهارێیە، ئاخەلێوە، نەورۆز، خاکەلێوە
ئاخلێڤینک(باد)