تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵە
(ڕۆژ) پیران، (هەورا) هاڵە، دەردێکە تووشی ئافرەتان دێت لە کاتی زەییستانێتیداو لە منداڵانیش دەدا. بە گۆڵەی زمانی ووڵاخیش دەڵێن.(هەو.، بڵ) دەردێکە پیسە لە ماڵ و لەشی ووڵاخان دەدا بەڵەک و پیسی دەکات، دەوروبەری ڕانیشی خاڵخاڵ دەبێ، گولی دووزامی ووڵاخانە، ئاتەشەک، فەڕەنگی
ئاڵەبێژ
واڵەبێژ، چتی هاڕ ڕاوو وورد، بە پەڕۆدابێژتن._ کردن: بڕوانە: ئاڵەبێژ
ئاڵەت(فە)
ئاڵات، دەرمانگەرم، بەهارات، ئیسیوەت و زەردەچێوە، بیباری ڕەشی خڕو تیژ بۆ شێوێ بەکار دەبرێ، پارچەی ووردی دار لە شووشەکاری و پەنجەرەدا
ئاڵەتکاری
خەریک بوون بە دروستکردنی ئاڵەتی وورد لە دارتاشیدا
ئاڵەتەکێویلە
گیایەکی تیژو توندی بۆندارە
ئاڵەکۆک
هەڵەکۆک، (با) ئاڵیکۆک،(کۆ) پیشۆک، (بڵ) ئاڵیقۆق،(هەورا) هاڵەکۆک،(هەو) پرچۆکە، قسزبەلە، گیایەکە وەکوو ئەسپنگی وایە و بۆ ڕەوانی زۆر پڕسوودە
ئاڵەکۆکەڕیخنە
شەڵوار بەکۆڵ، ڕخە، شەلەمە، گیایەکی بەهارییەو بۆ ڕەوانی زۆر باشە