تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵقە
چەمبل، خەلەک، گوولی، قاف، قافکە، قوڵفە، قلف، ئاسن یا دارو چتێکی دیکەوەکوو قوڵفی بێت
ئاڵقەئاڵقە
ئاڵقەبەگووێ
بەندە، زێڕکڕید، گووێدێر
ئاڵقەتیژ
شیرکتک، خوژیلک، گیایەکە شیری لێ دێ، شیرەکەی لە خارشتی هەر شووێنێکی لەش بدرێ زۆر باشە، برینی پیسیش بێ خاوێنی دەکاتەوە
ئاڵقەڕێز
ڕێزە، ڕزە، مرازێکی درێژە لە دەرکێ دەخرێ بۆ داخستنی
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
ئاڵقەئاڵقە
سەرئاڵقە
چتێکە سەری بەئاڵقە بێ٬ سەرحەلق: چتێکە بە سەری ئاڵقەیێکییەوە بکرێ٬ کەسێکە لە سەرەتای ڕێزو چینێکی دابێ.