تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاواڵمنداڵ
ئاواڵکراس
ئاوەڵکراس،(دەر) ئاوەڵدامان، هەڤاڵکراس، (باک) سەرکاپ، لە ڕووی شێوازەوە لەجیاتی دەرپێی ئافرەت بەکار دەبرێ
ئاوایی
ئاوەدانی، دێ، لادێ، دەگا، گوند، شار. ماڵ ئاوایی: ماڵاوایی لە کاتی رۆیشتنێدا بەکار دەبرێ، کە بڵێ ماڵاوا لە وەڵامدا پێی دەڵێن بەخێرچی،(باک) بەوچەشنە، بەوجۆرە
ئاوباب
ئاوبارە
بنە، بنە بەنگە، بەندی ئاوێ، جۆگەی ئاسن، جۆگەیەکە وەکوو پرد بەسەر جێگای قووڵ و نزمدا ئاوی پێدا دەپەڕێننەوە. جۆگەیەکی گەورەیە لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی. هەڵاڵەی هەنگ، مەیەو گەوهەری هەنگوینییەکە هەنگان لە گوڵانی وەردەگرن
ئاوباز
ئاوبازی
ئاوبوون
تاوانەوە، تاویانەوە، بۆ بەفرو سەهۆڵ و کانان بەکار دەبرێ. تەریق بوونەوە، شەرمەزاربوون
ئاوبڕا
ئەو جێگەیە لە جۆگەدا کە ئاوی لێ بشکێ و ببڕێتەوە، بەند. دەردێکە لەبەر زۆر ئاوی سارد خوواردنەوە لە زستاناندا تووشی ئاژاڵان دەبێ و کوتو پڕ دەیکوژێ
ئاوبەئاوچوون
بڕوانە: ئاوه و ئاوچوون
ئاوبەدەمە
قوبووڵییەکی تەڕووبڕە کە زۆر لەسەر ئاگر نەمابێتەوە
ئاوبەر
دەسته مێش هەنگووینێکە کێوییە کە دووای ئاوخوواردنەوە ڕاست بۆ هێلانەی خۆیان دەفڕن، ڕاوکەران وەشووێنیان دەکەوون بەو چەشنەی هێلانەکەیان دەدۆزنەوە، گۆیا هەنگەکان ئاوێ بۆ هێلانەکەیان دەبەن و لانادەنە جێگای دی. کەسێکیشە کە ئاو بە گۆزه و دەفر لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر ببات
ئاوبەن
ئاوبەند
کەسێکە ئاوبەند بێ و دەردێکە لنێو زگدا کۆدەبێتەوە دەیکوژێ. بۆ ئەم دەردە ئاوی جۆ زۆر باشە، چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوبەندی
نەخۆشی و دەردێکە لەنێو لەش و زگدا کۆدەبێتەوە، ئاوی جۆو چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوتاڵ و سووڵ
ئاوی تاڵ و سووێر کە بڵێن: ئاوی تاڵ و سووێری خوواردۆتەوە، واتا ئازارو ڕەنجی کێشاوە
ئاوتەڵا
ئاوجز
ئاوجۆ
ئاوی جۆ، بیرە، میزرە