تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئان و ئوون
نازونووز، نازو نیمناز، نازونمەک، شیرینی، دڵبەری
ئان و ئین
نازو نیمناز، نازونمەک، شیرینی، نازونووز، دڵبەری
ئان(بار)
دەنا،(باک) یا، یان،(موک) ئامرازی گەلە، یێت، یێن، ئینە وەکوو دار بۆ گەل داران، کار: کاران، شار: شاران. ئان(ئەردە) دەم، کات، ڕۆژگار. ناز، ئەدا، شیرینی، نازداری
ئاناشتایی
لەخورێنی، بە ناشتایی مانەوە لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆیە
ئانام(ئەردە)
ئانتاب
ناوی شارێکی کوردستانە کەوتۆتە لای رۆژاوای کلسێ (عەینتاب) یشی پێ دەڵێن
ئانتی تۆڕۆس
ناوێکی کۆنینەی خاکی هەکارییە
ئاند(باک)
ئامرازێکی کرداری تێپەڕە، وەکوو منی هەژاند، من هەژاند
ئانقەس
بڕوانە: بە قەستی
ئانکوو(جز.، بۆتا.)
یا، یان، ئان، واتا، یانی
ئانگ(باک)
ئانگۆ(باک)
ئانی
(باد) نێوچاوان،(باک) ئیدی، دەنا، ئەدی، (هەورا) ئەمە؛ بۆ یەکێکی مێیینەو نزیکە
ئانیسک(ئەردە)
ئانیسۆن
گوڵ وەیا بەری ئەنیسۆنە
ئانیشا(هەورا)
ئانیشک(موک)
(فە) بەلەچەق، قوونانیسک، قینگانیسک، قوونەنیشک،(هەورا) هەرەژنی، بلەمرک،(خانە) بەلەمرک،(دزە) هەنیشک،(باک.، باد) ئەنیزک، جومگەیەکە لە نێوانی باسک و قۆڵدا
ئانیشکە(موک)
پەردەی پێشدەرگانەی حەوشەیە جا لە چووارچێوە گیرابێ یا نا لەکاتی دادەنرێ و لادەبرێ و یا هەڵدەدرێتەوەو دادەدرێتەوە. دارێکی دوو پەلە بە خووانکەوە دەبەسترێ پێی ئاشی بە ناودا دەڕوات، بە بەرزو نزمکردنەوەی پێیەکە ئەویش بەرزو نزم دەبێتەوە، لوولەو گونجی کەوانەدار کە بۆ سەر سووچ بەکار دێنرێ
ئانیلە(زەن)
ئانین(باک)
هێنان، ئینان، بەرهێنان._ جێ: بەجێ هێنان._ هەڤ: وێکهێنان
ئانێ(هەورا)
بۆ گەلی نزیکە: ئەمانە