تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارد
ئار، هارد، ئارڤان، هاردی، (هەورا) ئاردە، دانەوێڵەی هاڕاو
ئارداف
ئارداوێژ
ئەو ئاردەیە، کە بەرداش لە کاتی سووڕان و خولخوواردنێدا فڕێی دەدا. زاردڕاوی زمان شیرین و ناشیرین
ئاردماڵ
برێتییە لە تەختەدارێکی نیوەگرد کلکە دارێکی درێژی تێ بڕاوە بۆ ڕاکێشانی ئارد لەبەر دۆڵیاندا بۆ ئەوەی ماوەی ئاردەشان باشبێ تا بەرداش لەگوڕ نەکەوێت
ئاردماڵک
چتێکە لە دووای تەواوبوونی باراش دەوروپشتی بەرداشی پێ دەماڵرێتەوە
ئاردن(هەورا)
ئاردنەتەقیاگە(ئەردە)
ئاردی دانەبێژراو
ئاردکێش
دارێکی درێژەو تەختەیێکی پانی بەسەرەوەیە، ئاشەوان ئاردی پێ ڕادەکێشێتە دوواوە، ئاردماڵک
ئاردی بندانێ
(خۆ) ئاردی ساوارێیە
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەند باراش بەخۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی قووڵکە دەکات
ئاردەبرنج
ئاردێکە لە برنج پەیدا بێ
ئاردەتوو
ئاردی تووی کوتراوو بێژراوە
ئاردەساوار
ئاردەشان
ئارداوێژ، چتێکە ئاردی لە بەرداش دوور دەخاتەوە لەکاتی هاڕینییدا. ئەو ئاردەیە، کە لە کاتی خولخواردنی بەرداشەکە دەڕژێتە بەر دۆوڵیان
ئاردەمشار
ئاردێکە، کە لە دەمی مشاری هەڵدەوەرێ
ئاردەوا
ئاردەپێچ، لۆلکە، پەڵووڵەهەڵوای ئاردو دۆشاوییە
ئاردەوارە
ئاردەپێچ
جوورە هەڵوایەکە لە ئاردی دروست دەکرێ