تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



text as potential
تێکستی شیمانەدار
text as realization
تێکستی ڕاستێنراو
text linguistics
زمانەوانیی تێکست
text-focused translation description
ڕاڤەی تێکست-بینی تەرجەمە
extra-textual
زێدە-تێکستبار، واتای زێدە-تێکستبار ئەو مەبەستەیە کە لە تێکستەکەدا بە شێوەیەکی نێوتۆژ بوونی پەنهانی هەیە نەک ئاشکرا و ڕوون. لایەنی پشت-تێکست.
textual communication
ڕاگەیاندنی تێکستبار،
textuality
تێکستبارەتی، تێکستبارەتی دەکاتەوە سروشتی تێکست، ساختار و هەڤبەندیی پێکهاتەکانی تێکست بۆ پێکهێنانی یەکەیەکی ڕاگەیەن.
textualization
تێکستاندن، داڕشتنی تێکست، نووسینی تێکست، داڕشتنی بیر و گوتار لە چێوەی تێکستدا.
Intertextuality
نێوانتێکستبارەتی، هەڤبەندیی لە نێوانی تێکستی جیاوازدا، بەستەری نێوان تێکستی جیاواز.
contextual
بەستێنبەند، بابەتی بەستێنبەند واتە بابەتەکە لە بەستێنی دیاریکراودا سەیر دەکرێت.
contextualization
بەستێنبەندکردن، داڕشتن و بەستنەوەی بابەت بە بەستێنەوە بۆ واتابەخشین بەو بابەتە.
decontextualization
بەستێنهەڵوەشاندن، دابڕین و داماڵانی بابەتەکە لە بەستێنێکی دیاریکراو.
recontextualization
بەستێنبەندکردنەوە، داڕشتنەوە و بەستنەوەی بابەت لە بەستێنی نوێدا.