تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Paraphrase, free translation, sense-for-sense translation
تەرجەمەی واتابین، گواستنەوەی واتا و مەبەستی ڕستە و دەستەواژە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری واتایە. بۆ پێچەوانەی «واتابین» بڕوانە چەمکی «وشەبین».
paraculture
فەرهەنگی گشتپۆش، ئەو ڕێوڕەسم، دابونەرێت و نۆرمگەلەی سەرپاکی جڤاک دەگرێتەوە.
paralect
ئاوازەزار (پارالێکت)، ئەو کەسەزار (ئایدیۆلێکت)ـەیە کە فرە نێزیکی زمانی سەردەست و پتر شکۆمەندی وەڵاتە بەڵام جوداوازییەکی کەمی هەیە کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی شێوەزار (دیالێکت) ی ڕەسەنی ئاخێوەرەکە، بەتایبەتی ئاوازی زاراوەکەی.
parole level
particularization
تایبەتاندن، بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی تایبەتی وردبین
parts of speech
بەشەکانی ئاخافتن
sub-paradigm
لاپاردایم، پارادایمی لاوەکی، پادید و لابۆچوون. بڕوانە: پارادایم، پارادیگم: Paradigm
Tertium comparationis
سێهەم لایەنی بەراورد، چەمکێکی لاتینییە بە واتای «سێهەم لایەنی بەراورد»، ئەو دیاردە، بابەت، بیرۆکەیەی دەبێتە سێهەم کوچکەی بەراورد. دوو بابەتی جودا مەرج نییە لە بەراوردکردندا تەراز نابن، بەڵام دەبێت ئەو لایەنی سێهەمە لە هەردووکیاندا هاوکۆ بێت.
comparative literature
ئەدەبی بەراوردکار، ڕشتەیەک تێیدا شرۆڤەی بەراوردکارانە دەکرێت بۆ تێکستی ئەدەبی.
comparative translation description
ڕاڤەی بەراوردکارانەی تەرجەمە
transparent
پاشبین، شەفاف، ئەو کاخەز یان شووشەیە پاشی ڕوونە، ئەمدیو و ئەودیوی ڕوونە. مەسعوود محەمەد لە «زاراوەسازیی پێوانە»دا پێشنیازێکی جەلادت بەردرخان دەگێڕێتەوە کە «پاشبین»ی بۆ Transparent و «پاشڕوون»ی بۆ Translucent داناوە.