تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



applied linguistics
زمانەوانیی کردەنی، بوارێکی زانستیی فرەڕشتەیە خەریکی پەیجۆری کێشە و چارەدۆزییە لە بواری زمانەوانییە لە داکەوتدا. زمانەوانیی کردەنی جەختی لەسەر تاوی زمانە لەسەر ژیانی مرۆڤ و گوزەرانی جڤاکی. لەبەر ئەوەشە تۆژینەوەی زمانەوانیی کردەنی لەتەک چەندین بواری دیکەی زانستیی وەک فێرکاری، دەروونناسی، تۆژینەوەی دانوستان، تۆژینەوەی فرەفەرهەنگی... هتد هەڤبەندە. زمانەوانیی کردەکی، بەدەم پەیجۆریی لە زمانی مرۆڤگەل، دەکەوێتە چەرخاندنی ئەو دەرکەی دەرئەنجامی تۆژینەوە پەیدای دەکات، بەسەر کێشە و بواری ڕاستینە جۆراوجۆردا. بڕوانە: https://www.languagehumanities.org/what-is-applied-linguistics.htm
computational linguistics
زمانەوانیی دیژیتاڵ
contrastive linguistics
زمانەوانیی پێکگیر
linguistic approach
نەرینی سەربە زمانەوانی، نەرینی زمانەوانییانە
linguistic transfer
گواستنەوەی زمانەوانی
linguistic transformation
بارگۆزینی زمانەوانی، گواستنەوەی زمانەوانی لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکە
text linguistics
زمانەوانیی تێکست
Sociolinguistics
زمانەوانیی جڤاکی، ڕشتەی تۆژینەوەیە لە دەکارهێنانی زمان لە بەشە جیاوازەکانی جڤاکدا. تۆژینەوەی ڕاڤەکارە لە تاوی ڕووکاری جۆراوجۆری جڤاک لەسەر زمان. سەرشارێکی ئەم جۆرە زمانەوانییە دەڵێت زمان هەم ڕەنگدانەوەی جڤاکە هەم شێوەڕێژی جڤاکە.
interlingua
نێوانزمان، زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.
interlingual effability
بەرگوتی نێوانزمانەکی، تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
interlingual translations
تەرجەمەی نێوانزمانەکی، ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
intralingual effability
بەرگوتی نێوزمانەکی، داڕشتنەوە و دەربڕینی تێکست هەر بەو زمانەی خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە.
intralingual translations
تەرجەمەی نێوزمانەکی، ، تەرجەمە هەر بەو زمانە خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە
psycholinguistics
دەروونناسیی-زمانەوانی، ڕشتەی پەیجۆری و ڕاڤەکردنی ئەو پێڤاژۆ دەروونناسییانەی کە دەبنە هۆکار بۆ پەیبردن و بەکارهێنانی زمان لای مرۆڤ.