تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



inter subjective
نێوان-خۆیەکی، چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.
Interactional model
مۆدێلی کارلێکانە
Interdependence
هاوبەستەبوون، لە هاو-وابەستەبوون کورتکراوەتەوە بۆ بە واتای وابەستەبوونی هەمەلایەنە.
Interdisciplinarity or interdisciplinary studies
Internalization
هەناوچاندن، هەناوچێنکردن بۆ تێپەڕ، وەرگرتنی بیرۆکە یان بابەت و چاندنی لە ناخ، لە هەناو، لە بیر و دەروونی خۆدا. لە هەناوی دەچێنین، دەیکەینە خوو، هەناوچێنکردن، چاندن لە هەناودا، چەسپکردن لە ناخدا
Intertextuality
نێوانتێکستبارەتی، هەڤبەندیی لە نێوانی تێکستی جیاوازدا، بەستەری نێوان تێکستی جیاواز.
interactional theory
بیردۆزەی کارلێکانە
interlingua
نێوانزمان، زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.
interlingual effability
بەرگوتی نێوانزمانەکی، تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
interlingual translations
تەرجەمەی نێوانزمانەکی، ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
interpreting
تەرجەمەی زارەکی
intersemiotic
نێوان-هێمابار'>نێوان-هێمابار، لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێوان-هێمابار'>نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.