تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مایە
ماددە،

طەیبه که یەعنی عەکسی بەقیعی هەموو عەبیر
طەیبه که یەعنی مایەیی ئەو ئەو میشکی ئەذفەرە
سەرچاوە: نالی
مایە
سەرمایە.

موسوڵمان! لێرە مانی خان و مانت هەر نەمان دێنێ
پەشیمان بە، کە دەرمانی نەمانت مایەی ئیمانە
سەرچاوە: نالی
موشابیە
وەک. غەیر

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
سەرچاوە: نالی
هاوییە
دۆزەخ. توونی قووڵ.

مەمخەرە هاوییەتی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
سەرچاوە: نالی
ڕاوییە
حوشتر یا هەر وڵاخێکی تر کە ئاوی پێ بگوێزنەوە. وشەکە بە عەرەبیی واتە (ئاودەر). جاران لە سەردەمی حەجدا بە وڵاخ ئاویان بەسەر ڕەشماڵی حاجییەکاندا بەشیوەتەوە.

تا بەکەی وەک ڕاوییە و سانییەی سێ پەل شکاو
بێ طەواف و سەعی و عەمرە هەر بخەوم و هەر بخۆم!
سەرچاوە: نالی
کایە حەشیش
ئەوەی خەریکی کاری هیچ و پووچ بێ.

صووفیی! چییە ئیشی تۆ؟ هەر کایە حەشیشی تۆ!
عاشق وەکوو ڕیشی تۆ، هەوساری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
گریە
گریان، مەبەست فرمێسکه،

گریە به خوڕ دێتە خوار، هەروەکو عەینی بەهار
خۆش بووەتە ئابشار مەدمەعی سەرشاری من