تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سییەهـ
سیاه، ڕەش.

ماتەم، وەکو زولفەینی سییەهـ ، گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات
سەرچاوە: نالی
سییەهـ
ڕەش.

زولفت که لەسەر ڕوو به خەم و تابشە ئەمڕۆ،
دوودی سییەهی عوودە لەسەر عاریضی پشکۆ
سەرچاوە: نالی
سییەهـ ڕوو
ڕوو ڕەش.

موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپێهرم ،، موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم ،، میرئاتی جەلاتم
سەرچاوە: نالی
سییەهمار
ڕەشمار.

زوڵفانی سییەهـ ماری به ئازاری دڵی زار
گاهێ له یەسارن، به جەفا، گەهـ له یەمینن
سەرچاوە: نالی
سەنگی سییەهـ
بەردە ڕەشە.

بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەهـ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، « رش رشاشا »