تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شیوەسوور
یا شیوەسوورەکەیە کە پێشان باسمان کرد، یا هەر شیوێکی کاتی لافاو هاتنە کە قوڕاوی سووری پیا سەر بکا.

حەوزی پڕی کە نائیبی دیدەی منە لەوێ،
لێڵاوی دانەهاتووە وەک سەیلی (شیوەسوور) ؟
سەرچاوە: نالی
شیوەسوور
شیوێکە لەنزیک چەمچەماڵەوە.

وەک ئاهەکەم دەوران بە هەتا خاکی کۆیی یار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە هەتا ئاوی (شیوەسوور)
سەرچاوە: نالی
شیوەنم یەکجارییە
شیوەنی مەرگمە.

با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییە
قەط مەکەن تەقصیر لە گریان، شیوەنم یەگجارییە
سەرچاوە: نالی
خەمڵیوە
ڕازاوەتەوە.

وەک گوڵی ئاتەشیی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنیی
قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە
سەرچاوە: نالی
نیوە نەفەس
نیوە گیان.

باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ با قییە نیوە نەفەسێکم