تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گەهـ
هەندێ جاری دیکەش،

زوڵفانی سییەهـ ماری به ئازاری دڵی زار
گاهێ له یەسارن، به جەفا، گەهـ له یەمینن
سەرچاوە: نالی
گەهـ
جارجار.

بێ مەحابا ئاو دەڕێژێ گەهـ بە فەور و گەهـ بە دەور
چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە
سەرچاوە: نالی
میحرابگەهـ
شوێنی میحراب. ئەو شوێنەی مزگەوت کە پێش نوێژی تیا ئەوەستێ.

ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات ،، بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و ئەمەتە مەشهوودی مەعلووم ،، بۆ ڕاهی نەجاتم
سەرچاوە: نالی
نیگەهبان
ئاگادارییکەر، پاسەوان،

دیدە نیگە هبانی یار، تیپی سریشکم هەزار
ناڵەیی دڵ نەی سەوار، ئاهە عەلەمداری من
سەرچاوە: نالی
نیگەهدار
ئاگادارییکەر.

چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماریی بێ!
سەرچاوە: نالی
نیگەهــ
لاکردنەوە.

سەهمی نیگەهت خستمی، هەستامەوە ڕاکەم
ئەگریجەوو زوڵفت بە جەفا هاتنە یاریی
سەرچاوە: نالی
نەرگس نیگەهـ
ئەوەی به چاوێکی وەک نەرگس مەوستەوە بڕوانێ.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: نالی
نەزهەتگەهـ
شوێنی ڕابواردن و سەیران.

یا گومبەدی نەزهەتگەهی نێو باغچەسەرا بێ
ئەلوانی گوڵامێز و شەکەربێزی تیابێ؟!