تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گەرمابە
گەرماو، حەمام.

شێخم! وەرە دەر، فەصڵی بەهار و گوڵ و گەشتە
ئەییامی لە گەرمابە خزان وەقتی خەزانە!
سەرچاوە: نالی
گەرمڕەو
ئەوەی توند و تیژ ڕێ ببڕێ. کەسێ زۆر پەلەی بێ بە مەبەستی خۆی بگا.

تا گەرمڕەوی ڕێگەیی ظوڵماتی بەقا بێ
(ماءالخضر) ت قەطرە لەسەر قەطرە فیدا بێ