تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گۆ
جۆرە تۆپێکی دارینە بە دارێک لێیان داوە یارییان پێ کردووە، بە دارەکەیان وتووە چەوگان واتە گۆچان.

شوکر « نالیی » سەری خەصمت وەکو گۆ
بە خواریی، نەک بە یاریی، کەوتە بەر شەق
سەرچاوە: نالی
بەذلە گۆیی
قسەی خۆش کردن.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: نالی
گۆشە
سوچ. گۆشەوارە

ڕەقیب و موددەعی فیتنه و عیلاقەی چاوی جادووتن
له گۆشەی گۆشەوارەت نائیبی هارووت و مارووتن
سەرچاوە: نالی
گۆنە
چەشن.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا
سەرچاوە: نالی
گۆنە
سەرچاوە: نالی
گۆیا
هاتووە زمان.

شەبنم کە نەظم و نەثرە لە ئەوراقی غونچەدا
گۆیا بووە بە زار و زوبان و ددان و پووک:
سەرچاوە: نالی
گۆیا
سەرچاوە: نالی
جگەرگۆش
جگەرگۆشە، لایەک لە جگەر.

شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن
دڵی » نالیی » چ ڕەقە، قەط غەمی فرزەندی نییە!
سەرچاوە: نالی
جگەرگۆشە
پارچەیەک لە جگەر. کینایەیە لە مناڵ کە پارچەیەکە لە جگەری دایک و باوکی.

لە جگەر گۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ
بێ خەطا کەس نییە ڕاضیی که لە ئەولادی درێ..
سەرچاوە: نالی
هەرزەگۆ
ئەوەی قسەی هیچ و پووچ بکا.

دوور لە تۆ « نالیی » سەگێکە، بێوەفایە، هەرزەگۆ
بۆچی بانگی ناکەی ئەم کەلبە کە نانی نانییە؟!