تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گوڵبەن
دار گوڵ یا چەپکە گوڵ.

هەم گوڵبەنی بێ خاری، هەم مەزرەعی ئەزهاری
هەم مەخزەنی ئەسراری، ئیثباتی مەزایا کچ
سەرچاوە: نالی
گوڵزاران
سەرچاوە: نالی
گوڵزاران
ئەوانه ی دەمیان وەک گوڵ جوان و بۆنخۆش و نازدارە،

وەرە نێو بەزمی گوڵزاران و گوڵ زاران، تەماشاکه:
سەراسەر پێکه نینی گوڵ، لەبالەب غونچە پشکووتن
سەرچاوە: نالی
گوڵشەن
باخێ کە گوڵی زۆری تیابێ.

بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی
گوڵ زاری کردەوە، لە دەمی، غونچە پێکەنیی
سەرچاوە: نالی
گوڵنار
گوڵی هەنار. بە گوڵی هەناری کێویش ئەڵێن کە هەر گوڵەکە ئەکا و بەری نییە. گوڵەکەی گوڵێکی سووری جوانە سەد پەڕەی هەیە.

زوڵف ئەگەر دووکه ڵه، دووکەڵ بەری گوڵناری نییە!
سەروە گەر قامه تی، کەی سەروی ڕەوان بارەوەرە؟!
سەرچاوە: نالی
گوڵووک
وردە گوڵ.

صۆفیی ! وەرە ئەسەیری ظوهووراتی باغ و ڕاغ
لایێ هەموو شکۆفەوو، لایێ هەموو گوڵووک
سەرچاوە: نالی
گوڵچین
سەرچاوە: نالی
گوڵچیهرە
ئەو نازدارانەی ڕوویان وەک گوڵ وایە.

لەم وەعدە خۆشەدا گوڵ و گوڵچیهرە تێکەڵن
یەک ڕەنگ و موتتەحید، بە دڵ، ئەمما بە تەن جوێ
سەرچاوە: نالی
گوڵگوڵیی
سەرچاوە: نالی
گوڵی ئاتەشیی
گوڵێکی سوورە.

وەک گوڵی ئاتەشیی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنیی
قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە
سەرچاوە: نالی
گوڵی هێرۆ
گوڵێکه ڕیشەی به ناخی زەویدا ئەچێتە خوارەوە و هەمیشە لەو شوێنەیدا ئەڕوێتەوە، بۆنی هیچ نییه ، بەڵام به دیمەن زۆر جوانه، گوڵه هەرمەڵه شی پێ ئەڵێن.

نەمبیستووە هەرگیز له دەمت بێنی وەفایێ
هەرچەندە سەراپا گوڵی، ئەمما گوڵی هێرۆ
سەرچاوە: نالی
ئەنگووت
هەڵی کرد.

هەناسەم زوڵفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی
نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابورد و نەرگس هەر لە خەودایە
سەرچاوە: نالی
سەرنگوون
سەرەوخوار بووەوە.

پەرێشان و شکستە و سەرنیگوون داماوە زولفەینی
تومەز بادی صەبای چین و خەطای لێ داوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
عوقدەگوشا
گرێ کەرەوە. کینایەیە لە وەڵامدانەوەی مەستوورە و جێبەجێ کردنی داواکەی.

دێوانە کە زانیی کە دەبێ عوقدەگوشا بێ
هەستاوو گوتی: ئەشکی ڕەوانم بە فیدا بێ!
سەرچاوە: نالی
نەشگوفتە
نەپشکووتوو.

یا قەصری موعەللا کە لە ئاوێنە کرابێ
یا غونچەیی نەشگوفتە کە ئاوی نەدرابێ؟!
سەرچاوە: نالی
نەوشگوفتە وەرد
گوڵی تازە پشکووتوو.

تۆ شگوفتە وەردی، من مایلم به زەردیی
تۆ هەمسەرت نەسیمه، من هەمدەمم لەهیبە
سەرچاوە: نالی
گوڵگوڵیی