تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کۆ
بەردەرگای ماڵ.

وەک ئاهەکەم دەوران بە هەتا خاکی کۆیی یار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە هەتا ئاوی (شیوەسوور)
سەرچاوە: نالی
کۆ
کۆمەڵ، کۆگا.

له دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میثلی تەندوورە
شەطی ئەشکم نەبێ مانیع، دەسووتێم دەبمه کۆی توورە
سەرچاوە: نالی
کۆدەک
مناڵ.

خەڵقیی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە « نالیی » ببیەن شیعری سەلیقیی
سەرچاوە: نالی
کۆسار
کوێستان.

فەرقی کۆساران لە پاساران دەفەرمووی وەک چییە؟
وەک عەزیزیی باز و وەک بێحورمەتیی پاسارییە
سەرچاوە: نالی
کۆه
کێو.

لە کۆهی (نەجد) ە ئێستاکە وەکیلی (قەیس) ی ماڵ وێران
منم (مەجنوون) و زنجیرم گرێی گێسوویی (لەیلا) یە
سەرچاوە: نالی
کۆە
کێو.

سوروشکی من کە لێڵاوە، غوباری کۆە و هاموونە
وەرە سەرچاوەکەم بنواڕە، وەک ئاوێنە، چەند ڕوونە!
سەرچاوە: نالی
شکۆف
شکۆفە، هەڵاڵەی درەخت.

تیپی شکۆفە، خەیمەیی داوە لە هەر طەرەف،
یا شاهی نەوبەهارە، هەڵی داوە هۆردوێ؟!
سەرچاوە: نالی
شکۆفە
گۆپکە، هەڵالە.

نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە
تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
شکۆفە
پشکووتوو.

نەجم و شەجەر و نەرگس و ئەنواری شگۆفە
جیلوەی چەمەنن، یەعنی زەمین بوو بە سەماوات
سەرچاوە: نالی
شکۆفە
خونچە. گوڵی درەختی بەردار.

صۆفیی ! وەرە ئەسەیری ظوهووراتی باغ و ڕاغ
لایێ هەموو شکۆفەوو، لایێ هەموو گوڵووک
سەرچاوە: نالی
نەوشکۆفە
سەرچاوە: نالی
پۆستبەکۆڵ
ئەوەی پێستی حەیوان لەبەر ئەکا. مەبەست لە (مەجنوونی لەیلا) یە.

پۆست بە کۆڵی (عامیری) فەرمووی کەوا بۆ پوختە بوون
جەوتی سەرکێوان گەلێ چاتر لە (تاڵیی شاری) یە
سەرچاوە: نالی
کاکۆڵ
قژی درێژی پشت سەر. قژەسەر

یەعنی ڕیاضی ڕەوضە کە تێدا بە چەن دەمێ
موشکین دەبێ بە کاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور