تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کانی ئاسکان
کانی و سەراوێک بووە لە ڕۆژاوای سولەیمانییەوە، ئیستا گەڕەکێکە. لە سەردەمی بابانەکاندا، وەک لە شیعرێکی شێخ ڕەزاوە. دەرئەکەوێ، مەیدانی ڕمبازی و پێشبڕکەی سواریی بووە.

ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانیی ئاسکان) ،
یاخۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟!
سەرچاوە: نالی
کانی با
کانی و سەراوێکە لەودیوی گردی سەیوانەوە سەیرانگای بەهارانی خەڵکی سولەیمانییە. نەزەرگەی شەخسێکیشە ئەڵێن چاککردنەوەی باداریی گرتووەتە خۆی.

ئایا بە جەمع و دائیرەیە دەوری (کانی با) ،
یاخۆ بووە بە تەفریقەیی شۆڕش و نوشوور؟!
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو