تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕەق
به تورکیی واتە عەرەقی خواردنەوە.

ئەو نەشئە کەوا ساقیی منی پێ له خودیی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو که له قەطرەی عەرەقی بوو،
سەرچاوە: نالی
ڕەقص
سەما، هەڵپەڕکێ.

بنواڕە خۆشیی ڕەقصی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەر ضە، سەمایێ
سەرچاوە: نالی
ڕەققی
سابوونی ڕەقیی.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس
سەرچاوە: نالی
ڕەقیب
بەدکاری نێوان یاران و و دڵداران،

ڕەقیب و موددەعی فیتنه و عیلاقەی چاوی جادووتن
له گۆشەی گۆشەوارەت نائیبی هارووت و مارووتن
سەرچاوە: نالی
ڕەقیب
بەدکار.

هەر لەحظە دەڵێم من سەگی دەرگام و ڕەقیبیش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم!
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
دەڕەقصێ
سەما ئەکا.

هێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزیی و دار و دەوەنی،
کە دەڕەقصێ وەکو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی