تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان

سەرچاوە: نالی
ڕەفع
بۆر ( - ُ ). هەڵبرین.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
ڕەفڕەف
شتێکی ترە سیرەتنووسان ئەڵێن پێغەمبەر پاش دابەزینی لە بوراق لە شەوی میعراجدا سواری ئەو بووە.

وەها هەستا بە باڵی جاذیبەی قودرەت، لە نیوەی ڕێ
بەجێما ئەسپ و پەیک و ڕەفڕەف و ئەم چەرخی دەورانە
سەرچاوە: نالی
ڕەفڕەف
ڕایەخی جوان. تەختانی پڕ لە گوڵ و سەوزیی.

جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
سەرچاوە: نالی
گڵاویی ڕەفع ئەکا
گڵاوی لائەبا. ئەگەر سەگێک یا بەرازێک دەم بخەنه قاپێک یا بکەون له کەسێک یا له شتێک و سەگەکه یا بەرازەکه یا ئەوەی لێی کەوتوون، یەکێکیان تەڕ بێ، ئەوە قاپەکه ، یا ئەو کەسە یا ئەو شتە، به گوێرەی شەرع گڵاو ئەبێ و پێویستە حەوت جار بشۆررێ که جارێکیان به قوڕاوێکی خاوێن بێ. بەو شۆرینه ئەڵێن گڵاویی دەرکردن. گڵاویی لێرەدا کینایەیە له گوناهبار بوون.

یەعنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکه چاکه پاکەوو ئەو ئاوە مەطهەرە