تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جەڕڕاح
ئەوەی تیماری زام ئەکا،

ڕادەکەن بۆ جانیبی دوککانی جەڕڕاح و طەبیب
چاک و دامەن هەڵکراو و، سەرشکاو تەنگەتاو
سەرچاوە: نالی
جەڕڕاڕ
ڕاکێشەر. سوپای بێ شومار.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
ذەڕڕات
جەمعی ذەڕڕەیە واتە تۆز یا وردە.

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵطان و شەهەنشا
سەرچاوە: نالی
زەرق و زەڕڕاقی
سەرچاوە: نالی
صەڕڕاف
ئەوەی پارە ئەگۆڕێتەوە و ساغ ئەکاتەوە. زەڕشناس.

ذەڕڕێک لە چاوی بۆتەیی صەڕڕافی کەففەدا
مەخفیی نییە، دیارە، وەکو ڕۆژی نیمەڕە
سەرچاوە: نالی
قەڕڕاڵ
قەڕاڵ، پادشا.

خۆی کردووە بە گەورە و و قەڕڕاڵی موڵکی تەن
پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
سەرچاوە: نالی
ماڵ بڕاو
ئەوەی کون کرابێتە دیواری ماڵی بۆ دزی لێ کردنی، کینایەیە له دزیی لێ کران.

ئەو دەلاقەی تێدەخا چشت و مەکی پێدا دەبا
من لەوێ حەیران دەبم وەک ماڵ بڕاو و ماڵ براو
سەرچاوە: نالی
ڕەحڕاح
ژیانی خۆش.

طەبعی « نالیی » توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاە
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟!
سەرچاوە: نالی
تووڕا
توڕە، یاخود لەگەڵ (بو) وەکەی پاشەوەیدا پێکەوە (تۆرابو) ن.

« نالیی » مەکە، تووڕا بو، لەبەر جەبهەیی گرژت
نایێته ئەلات، عیجزی لەبەر دووکەڵی قانگە
سەرچاوە: نالی
غەڕڕا
بایی.

ئەمە جێی ڕەمز و ئیشاراتی دەروونە، لە گەرووی
تەنگی پڕ غەرغەرەیی واعیظی غەڕڕا نییە باس
سەرچاوە: نالی
موبەڕڕا
پاک.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی