تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕاویی
ئەوەی قسەی پێغەمبەر ئەگێڕێتەوە دەماودەم.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی
سەرچاوە: نالی
ڕاوییە
حوشتر یا هەر وڵاخێکی تر کە ئاوی پێ بگوێزنەوە. وشەکە بە عەرەبیی واتە (ئاودەر). جاران لە سەردەمی حەجدا بە وڵاخ ئاویان بەسەر ڕەشماڵی حاجییەکاندا بەشیوەتەوە.

تا بەکەی وەک ڕاوییە و سانییەی سێ پەل شکاو
بێ طەواف و سەعی و عەمرە هەر بخەوم و هەر بخۆم!
سەرچاوە: نالی
ماڵ بڕاو
ئەوەی کون کرابێتە دیواری ماڵی بۆ دزی لێ کردنی، کینایەیە له دزیی لێ کران.

ئەو دەلاقەی تێدەخا چشت و مەکی پێدا دەبا
من لەوێ حەیران دەبم وەک ماڵ بڕاو و ماڵ براو