تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بونیان
کۆشک و سەرا.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
سەرچاوە: نالی
مونیر
ڕوناککەرەوە.

یاخۆ پەڵە بەفرێکی کە ئەصڵەن نەشکابێ
قەندیلی مونیر و گوزەری ئاب و هەوا بی
سەرچاوە: نالی
نخونیی
سەرەو نخوون کراوە.

کاسێکی بلوورینی نخونیی لە سەرابێ
نەختێکی لەبەر مەوجی لەطافەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
نەونیهال
نەونەمام، نەمامی تازە هەڵچۆ.

نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منه
ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێ ثەمەرە!
سەرچاوە: نالی
ئەستوونی حەننان
کۆڵەکەیەک بووە لە مزگەوتی پێغەمبەر دا لە مەدینە، لە کتێبەکانی سیرەتدا هەیە کەوا پێغەمبەر (د. خ) بەرلەوەی مینبەر و میحراب بۆ مزگەوتەکەی دروست بکا، ئەچوو پاڵی بە کۆڵەکەیەکەوە ئەدا خوتبەی ئەخوێندەوە. پاشان کە مینبەری بۆ مزگەوتەکەی دروست کرد، کۆڵەکەکەی بەجێهێشت. کۆڵەکە دەستی کرد بە زیڕەزیڕ و گریان... پێغەمبەریش چوو باوەشی پیاکرد و دڵی دایەوە.. ئەویش بێدەنگ بوو و لە زیڕەزیڕ کەوت..

کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختیی
دەناڵێنن لە شەوقی طەیبە وەک ئەستوونی حەننانە