تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
هل من مزید
هیی تریش هەیە. ڕستەیەکە خوا بەدەم ئاگری جەهەنەمەوە ئەیگێڕێتەوە، کە هەرچەند خەڵکی تێ فڕێ بدرێ هەر تێر ن ا بێ چاوی لە هیی تریشە بۆی بێنن.

لایەک (زەبانییە) لە لەسەروکاری نارە، نار
(هل من مزید) زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
سەرچاوە: نالی
ئەهلی سونەن
ئەهلی سوننەت و جەماعەت، بەرابەرەکەی (شیعە) و (ئەهلی بیدەعەت) ە.

قەز، برێشم، کە حەرامە لە ڕەجول، نەک نیسوان
سوننەتی شەرعە، ئەگەر تابیعی ئەهلی سونەنی
سەرچاوە: نالی
ئەهلی طەریق
ئەهلی طەریقەت. ئەوەی ڕێگەی ڕاستی گرتبێتەبەر.

دائیم لە حەضەردا سەفەری بە.. لە وەطەندا
غوربەتکەش و عاجز بە، ئەگەر ئەهلی طەریقیی
سەرچاوە: نالی
جەهلی مورەککەب
نەزانینی دووباد، نەزانین و نەزانین بە نەزانینەکەش.

عاشق هەوەسی مەیکەدەوو عیلمی بەسیطە
عاقڵ طەلەبی مەدرەسەوو جەهلی مورەککەب
سەرچاوە: نالی
جەهلی مورەککەب
ئەوەیە بنیادەم نەزان بێ و نەشزانێ کە نەزانە. بەرابەرەکەی (جەهلی بەسیط) ە کە ئەوەتە بنیادەم نەزان بێ و بزانێ کە نەزانە.

بە میعراجی سولووکی سالیکداندا تا نەچیی ڕۆژێ،
لەناو جەهلی مورەککەبدا دەمێنیی هەروەکوو ماوی
سەرچاوە: نالی
زووڵفی بەهلوولیی
زووڵفی ئاڵۆز و پرژ و بڵاو. لەوەوە هاتووە کە (بەهلوول) بە شێت و بەرەڵڵا ناوبانگی دەکردووە.

پەرچەمی سونبولیی و، قەددی  (قضيب البان) یی
زوڵف بەهلوولیی و، خەط زەنگیی و، وەجهی حەسەنە
سەرچاوە: نالی
شەهلا
چاوێ ڕەشییەکەی مەیلەو شین بێ.

دیدەت وەکو گوڵ سوورە، پڕی شەبنمی ئەشکە؟
یا لالەیی پڕ ژاڵەیە دوو نەرگسی شەهلات؟
سەرچاوە: نالی
مەهلەکە
شوێنی فەوتان.

لە صەد جێ کلکی ئوشتر گەییە ئەرضی مەهلەکە، هێشتا
یەمی فەججی عەمیقی ئاڵی هەر بێ قەعر و پایانە