تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
زوهرە
یەکێکە لە ئەستێرە گەورە گەڕۆکەکان، پێیشی ئەڵێن زوهرەی ڕەققاص، واتە سەماکەر، ئەستێرەی ناهید.

شەو چەپکەنی نەیلۆفەڕی و جیلوەیی ڕەقصی
شەرمندە دەکا زوهرەیی زەهرا لە سەمادا
سەرچاوە: نالی
زەهرا
جوان. سەما

شەو چەپکەنی نەیلۆفەڕی و جیلوەیی ڕەقصی
شەرمندە دەکا زوهرەیی زەهرا لە سەمادا
سەرچاوە: نالی
زەهرفرۆش، سرکەفرۆش
کینایەیە لە ڕووگرژ و ڕووترش.

دەرحەقی من زەهر و سرکەفرۆشە بە برۆ
دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە
سەرچاوە: نالی
سەهران
شەونوخونیی کێش.

لە هیجری یووسفی میعراجی، یەعقووبی فەلەک، چاوی
نوجوومی بوو سپی، هێشتاکو هەر حەیران و سەهرانە
سەرچاوە: نالی
میهرەبان
بەبەزەیی.

ئەی میهری میهرەبان وەرە سەر بامی بامیداد
دا مەهڕووان ببن بە هیلالی شەوی میحاق
سەرچاوە: نالی
نەهرەین
جووتە جۆگا،

له نەهرەینی دو چاوم ئەشکی خوێنین
پەیاپەی دێ، پەیاپەی دێ، پەیاپەی
سەرچاوە: نالی
گوڵچیهرە
ئەو نازدارانەی ڕوویان وەک گوڵ وایە.

لەم وەعدە خۆشەدا گوڵ و گوڵچیهرە تێکەڵن
یەک ڕەنگ و موتتەحید، بە دڵ، ئەمما بە تەن جوێ
سەرچاوە: نالی
سوپیهر
ئاسمان. گەردوون.

موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپێهرم ،، موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم ،، میرئاتی جەلاتم
سەرچاوە: نالی
صائم الدهر
ئەوەی بەدرێژایی ساڵ بەڕۆژوو بێ.

(صائم الدهر) ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(قائم اللیل) ی سلووک، ئەمما سلووکی بێ نوێژ!..
سەرچاوە: نالی
میهر
ئەو خۆرەی کە هەموو جیهان بگرێتەوە. خۆشەویستی.

فە ییاضی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و ذەوقی لەبت ذائیقە بەخشا
سەرچاوە: نالی
میهر مەهـ
مانگی میهر، یەکێکە لە مانگەکانی ساڵی شەمسیی، لە ئاخری ئەیلوولەوە دەسپێئەکا و سەرەتای پایزە.

فەلەکی میهر مەهی، وەقتە تەواو بێ زەمەنی
کەوکەبەی ئەنجومیی و دائیرەیی ئەنجومەنی
سەرچاوە: نالی
مەهر
مارەیی.

هەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەهر و نیکاح
دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە!
سەرچاوە: نالی
نەهر
جۆگا.

بە نەهری کەوثەر و شیر و عەسەل چەند تینووە صۆفیی
لەبی « نالیی » دوچەندان بۆ لەبانی لەعلی موشتاقە