تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مەهدیی
ڕێگا پێشاندراو.

ئەمن مەهدیی ئەتۆ هادیی، شەوی تەجرید و تەقریبە
لەبەرکە خەلعەتی قورئان و ئەم تەشریفی ڕیضوانە
سەرچاوە: نالی
نیگەهدار
ئاگادارییکەر.

چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماریی بێ!
سەرچاوە: نالی
شەهد
شیلەی هەنگوین.

بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەطافەت
لەذذەت دەگەیێنی بە دڵ و ذیهنی موخاطەب
سەرچاوە: نالی
شەهد
هەنگوین.

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپیی قەی کردووە
سەرچاوە: نالی
شەهد لەب
ئەوەی لێوی وەک هەنگوین خۆش و شیرینه،

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
وەفای عەهد
گفت بەجێهێنان.

وەفای عەهدە له من ڕۆح و، له تۆ ماچ
چییه چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم