تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نەکس
کزی. سەرەوقنگ کردنەوەی شتێک.

مرووری نەکسە کە عەکسی قەمەر دەکا بە ڕەمەق
ذوبوولی نیکسە دەگێڕێ کە عەکسی ڕیش بە شیر
سەرچاوە: نالی
نەکیر
یەکێکە لەو دوو فریشتەی لە قەبرا دێنە سەر بنیادەمی گوناهبار بۆ پرسیار لێ کردنی.

تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا
سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە
سەرچاوە: نالی
نەکیرە
لە نەحودا ئەوەی کەسێ یا شتێکی نادیاری بگەیەنێ. نەناسراو.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
سەرچاوە: نالی
کەشفی نەکرد
دەرینەخست، لای نەدا.

دەم هەمدەمی غونچێکە نەپشکووتووە هێشتا
با کەشفی نەکرد بەرگی عەطرپۆشی گوڵی ڕووت