تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موشکین نەفەس
ئەوەی هەناسەی بۆنی موشک بدا.

شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
سەرچاوە: نالی
نیوە نەفەس
نیوە گیان.

باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ با قییە نیوە نەفەسێکم
سەرچاوە: نالی
نەفەس
هەناسە، ژیان.

ئەسپی نەفەست دێت و دەچێ، گەرمه عەنانی
ئەی مەستی ڕیاضەت هەڵه ! هوشیاری جڵەو به
سەرچاوە: نالی
نەفەس
دەم و دو.

صاحێبی (علم الکتاب) ە موطریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە (اخوان الصفا) ، ئاصەف صەفە
سەرچاوە: نالی
نەفەسێکی
هەناسەیەکی.

عومرت نەفەسێکی که هەموو عالەمی دێنا
بمرە له غەمیدا که هەموو صەرفی غەمت بوو