تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئینسان
بنیادەم. بیلبیلەی چاو.

دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە « نالیی »!
کە موطڵەق چا نییە ئینسانی هەرزە
سەرچاوە: نالی
ئینسان
گلێنەی چاو. بنیادەم.

طەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانه
سینەکەم چاکە به ئینسانی خەرابی نادەم
سەرچاوە: نالی
ئینس
بنیادەم.

چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوضەدا وا قائیمە قوببەی،
قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
سەرچاوە: نالی
جینس و فەصڵ
دوو زاراوەی عیلمی مەنطقین. مەنطیقییەکان بییانەوێ شتێک بە کەسێک بناسێنن لەپێشا بەجۆرێ باسی ئەکەن کە ئەو شتە و شتی تری لە گەلێ شتا وەک ئەویش بگرێتەوە، بەوە ئەڵێن تەعریف بە جینس. پاشان بە جۆرێکی کەش باسی ئەکەن کە لە بێگانەی جیا بکاتەوە، بەوەش ئەڵێن تەعریف بە فەصڵ. بۆ نموونە کە باسی بنیادەم ئەکەن و پێمانی ئەناسێنن ئەڵێن « گیاندارێکی گۆیایە ». « گیاندار » جینسە و هەموو گیاندارێ ئەگرێتەوە. « گویا » یش فەصڵە و تەنها بنیادەمی بەرئەکەوێ.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی