تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نجووم
جەمعی نەجمە واتە ئەستێرە.

ماهی من تەنها مەهێکە صەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە صەد هەزاری گرتووە
سەرچاوە: نالی
ئەشکەنجە
ئازار.

« نالیی » مەثەلی حاڵی لە ئەشکەنجەییی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکو نالە لە قەڵەمدا
سەرچاوە: نالی
ئەنجوم
جەمعی (نەجم) ە واتە ئەستێرەکان.

لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەهی ئەنجوم سوپەهـ ئێستەیش
کە هەڵدێ، زەردیی و سووریی لە طەلعەتیا نومایانە
سەرچاوە: نالی
بەرزنجیی
سەیدی بەرزنجەیی.

کە جێگەت بۆ عیبادەت بێ، چ فەوقانیی، چ تەحتانیی
کە حوببت بۆ سیادەت بێ، چ (بەرزنجیی) ، چ (باراویی)
سەرچاوە: نالی
بەرزنجە
مەڵبەندی ناوچەی سرۆچکە لە هەرێمی شارباژێر لە شارستانی سولەیمانیی.

کە جێگەت بۆ عیبادەت بێ، چ فەوقانیی، چ تەحتانیی
کە حوببت بۆ سیادەت بێ، چ (بەرزنجیی) ، چ (باراویی)
سەرچاوە: نالی
تانجەرۆ
چەمێکە لە سەرچاوەکانی سەرچنارەوە پەیدا ئەبێ و لە داوێنی سولەیمانییەوە بە بناری چیای گلەزەردەدا بەرەو شارەزوور مل ئەنێ و لە (دواوان) ئەڕژێتە سیروانەوە.

داخو دەروونی صافە، گوڕەی ماوە (تانجەڕۆ) ،
یاخۆ ئەسیری خاکە بە لێڵی دەکا عوبوور؟!
سەرچاوە: نالی
قەدەم ڕەنجەکە
ئازاری پێت بدە. کینایەیە لە داوای هاتن لە کەسێکی خاوەن پایە و ڕێ و شوێن.

لەم ڕێگە سەریشی کە بچێ، یەعنی کوژابێ
گەردنکەچێ بەرپێتە، قەدەم ڕەنجەکە، سا بێ
سەرچاوە: نالی
مونجەمید
مەییو.

هەوای سەیری بەڕ و بەحر ئاگری بەرداوەتە عومرت
کە تۆزێ مونعەقید خاکی، دڵۆپێ مونجەمید ئاوی!
سەرچاوە: نالی
مەنجەنیق
ئالەتێک بووە له شەڕەکانی کۆنا بەردی زل یا گوللەی ئاگریان پێ فڕێ داوەتەوە ناو لەشکری دوژمنەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
نوکتە سەنجی
وتنی شتی ورد و قسەی پڕ مەعنا.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: نالی
گونجایش
گونجان.

عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا!
سەرچاوە: نالی
گەنجوور
گەنجینەدار.

حەڵقە حەڵقە زوڵفی سەر قوببەی هەیاسەی کەوتووە
مەحرەمی سیڕڕە، بەڵێ گەنجووری گەنجە ئەژدەها
سەرچاوە: نالی
شکەنج
پێچ و لوولی زوڵف.

شکەنجی تاری پڕ میشکی تەتار و تارە، ئەمما ئەو
دوتا و، هەر تایە بارێکی لە عەنبەر ناوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
شکەنج
ئاڵۆزیی و باخواردن و شکانەوەی زوڵف.

شکەنجی عەرض و طوولی پێچی زوڵفت بێ سەرەنجامە
مەثەل طوولی ئەمەل، عومری خضر، زنجیری سەودامە
سەرچاوە: نالی
ماش و برنج
ئەو ڕیشەی بە ڕەشی نەمابێتەوە و هێشتا تەواویش سپی نەبووبێ.

غوباری ئەو شەو و ڕۆژەن ڕدێنی ماش و برنج
کە تێکەڵن شەبەهی صوبح و شام و شیر و قیر
سەرچاوە: نالی
گەنج
گەنجینە، خەزێنە.

ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە