تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ناب
بێگەرد و خاوێن. صیفەتی شەرابە.

حەریقی ضیقی زیندانم، نەسیمی صوبحدەم با بی!
ئەگەر ڕۆحی منت باقیی دەوێ، ساقی! مەیی نابێ!
سەرچاوە: نالی
نابەکام
مناڵێ بەر له پڕکردنەوەی نۆ مانگ و نۆ ڕۆژەکه ی لەدایک بووبێ.

حوجرەکە ئاوس بو، وەعدەی بەهارێ بوو بزێ
وەضعی حەملی کەوتە پایز نابەکام و ناتەواو
سەرچاوە: نالی
زەنابیل
جەمعی (زەنبیل) ە، جۆرە سەبەتەیەکی دەستییە میوە و سەوزە و شتی وای تێ ئەکرێ.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە
سەرچاوە: نالی
طەناب
تەناف.

مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ
کەمەندە، یا طەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە
سەرچاوە: نالی
عونناب
عەنناب، درەختێکی دڕکاوییە، شەش میترێک بڵندە، گەڵاکانی هێلکەیی و ددانەدارن. گوڵێکی زەرد و هێشوویی ئەگرێ، دارەکەی ڕەق و سوورە. بەرێکی ورد و خڕ و بەتام و شیرینی هەیە. لە پایزا پێ ئەگا. بۆ دەرمانیش بەکاردێ.

شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی ثیماری گرتووە