تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مەتاع
کەل و پەلی فرۆتەنیی.

من مەتاعم جاوە، چاوم! باخەبەر بێ موشتەریی
تا غەزەل سەودا نەکا لای تاجری چیتی بەقەم
سەرچاوە: نالی
مەترووک
خراوە لاوە. ئەو حەدیثەی تاقە یەک کەس گێڕابێتیەوە و بەئاشکرا گوناهبار بێ یا گێژ و وێژ بێ یا شتی لە بیر بچێ یا قسەی لێ بکەن کەوا درۆزنە.

تێدا حەدیثی حەداثەت ضەعیف و مەترووکە
کە قەطعە صیححەتی ئیسنادی عەنعەنی تەقریر
سەرچاوە: نالی
مەتن
پشت. تێکستی ئەو کتێبەی لەبەر گرانی، وشە وشە و ڕستە ڕستە ئەیانخستە ناو چوارچێوەی کتێبێکی ترەوە و مەعنایان لێک ئەدایەوە.

لە شەرحی هەیئەتی مەتنی بەدەن کە هەر جوزئی
سەقیمە، عاجزە تەصحیح و ڕابیطی تەدبیر
سەرچاوە: نالی
مەتن
کتێبی خوێندنی مەلایانە کە بەتەنها خۆی ڕاست نەکرێتەوە و پێویستی بە لێکدانەوە و لەسەر نووسین بێ. پشت.

بۆ توند و ڕەقیی مەتنی مەتینی حوکەما بێ
تەدقیقی ئەمیش سیڕڕە دەبێ خوفیە ئەدا بێ
سەرچاوە: نالی
مەتین
پتەو و توند.

بۆ توند و ڕەقیی مەتنی مەتینی حوکەما بێ
تەدقیقی ئەمیش سیڕڕە دەبێ خوفیە ئەدا بێ
سەرچاوە: نالی
حیکمەتی شیعر
شیعر و هەڵبەستی وا کە پڕ بێ لە مەعنا و زانست.

« نالیی » نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
سەرچاوە: نالی
بەردی به قیمەت
(احجار کریمة).

گوتم: ئەی ماه، دڵی من به دڵی خۆت بکڕە!
گوتی: من بەردی به قیمەت به کەبابی نادەم
سەرچاوە: نالی
تەحدیثی نیعمەت
باس کردنی ناز و نیعمەتی گەورە گەوران.

ئەو کەسە تەحدیثی نیعمەت بێ موراد و مەطلەبی
میثلی « نالیی » ئیمتیثالی ئەمری یەزدانی دەکا
سەرچاوە: نالی
حورمەت
حەرامیی.

ڕێی حورمەت و بێحورمەتیی هەرگیز نەکوتابێ
چەند ئاوی ڕژابێت و، چ ئاوی نەڕژابێ
سەرچاوە: نالی
حیکمەت
فەرموودەی بەمەعنا،

حیکمه تی تۆ مولهەمه، هەم قەدەمت مەرحەمە
موستەحەقی مەرهەمه سینەیی ئەفگاری من
سەرچاوە: نالی
ظوڵمەت
تاریکیی.

بە ظاهیر ظوڵمەت و دوودە، بە باطین نوور و، نارێکی
لە عوود و عەنبەر و میشکی خەطای بەرداوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
ظوڵمەت ئاباد
سەرچاوە: نالی
عیصمەت
پاراستن.

ڕۆژی تەرزە چەندە مینای دڵ شکێنه و سەر شکێن!
ڕۆژی باران چەند شڕە و بێ عیصمەتە و ئابڕوو تکاو!
سەرچاوە: نالی
غەرامەت
دەرد و ئازار.

ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕ غەم و غەرامەت
بگرێ، که وشکه صۆفیی لەم فەیضە بێ نەصیبه
سەرچاوە: نالی
قابیلی قیسمەت
ئەوەی بە بەشی خۆی ڕازی بێ یا ئەوەی بۆ دابەش کردن بشێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
قامەت
باڵا.

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووریی کە دەڵێی قامەتی عووجی!
سەرچاوە: نالی
نەدامەت
پەشیمانیی.

ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕ غەم و غەرامەت
بگرێ، که وشکه صۆفیی لەم فەیضە بێ نەصیبه
سەرچاوە: نالی
پێشخزمەت
خزمەتکار.

پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێشخزمەتی زۆر چاکم..
فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!..
سەرچاوە: نالی