تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مۆسیقا
سازێکی سێ سووچه له قامیشی گەورە و بچووک دروستی ئەکەن. وتراویشە کەوا ناوی پەلەوەرێکە کونی زۆر له دەنووکیدا هەیە، ئاوازی جۆراوجۆر لەو کونانەوە دەرئەچێ. ئەم مەعنای دووهەمه بۆ ئێرە زۆر لەبارە.

هەموو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
خەمۆش
بێدەنگ.

عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم
زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئیستە خەمۆشم
سەرچاوە: نالی
دەستەمۆ
ئەو پەلەوەری سڵ نەکاتەوە لە خەڵک و بەئاسانیی بگیرێ. ماڵی.

لێم حەرامە دانەوو ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدە بازم نەک شەوارەی دەستەمۆم
سەرچاوە: نالی
ژیلەمۆ
خۆڵەمێش کە چینی بنەوەری ئاگر بێ.

دنیا بووە بە تاوەوو، صەحرا بە ژیڵەمۆ
دنیا دەڵێن کە ئاگرە، ناری سەمەندەرە