تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موتابیع
ئەوەی چاو لەدووی شتێک بێ.

باقێ کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە.
هەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە
سەرچاوە: نالی
موتاڵا
تەماشا کردن و خوێندنەوەی کتێب.

طوڕڕەت وەکو تۆماری شکستە و سەری کوڵمت
بۆ نووری سەوادم بووەتە شەمعی موتاڵا
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
موتوربە
پێوەند، تلقیح.

نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:
سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
موتەنەففیس
هەناسەدەر، گیانلەبەر.

(مانیی)  نیەتی قووەتی تەصویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
سەرچاوە: نالی
موتەوەححیش
هەڵاتوو و داوە کێو.

گۆشەگیرم له برۆت و موتەوەححیش له موژەت
ڕۆحی شیرینم ئەبەر شیر و قولابی نادەم
سەرچاوە: نالی
مەلەکولمووت، مەلەکولمەوت ملک الموت
فریشتەی گیانکێشان، عیزرائیل.

خاڵی نییە « نالیی » دڵەکەت ساتێ لە هیجران
تا تاری وجوودت نەپسێنێ مەلەکولمووت